رونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

رونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە

زاری كۆمانجی-هەولێر: گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای دەكات چاوەڕێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی راۆژنامەوانی رایگەیاند "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رووبەرووی دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووری کرد و هەرێمی کوردستان بەدەر نیە لەو دۆخە نەخوازراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەلامەتیی تەندروستیی هاووڵاتییاندا هەموو تواناکانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە خستووەتە گەڕ و هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پاراستنی گیانیان و دابینکردنی گوزەرانی ژیانیان لەپێشینەی ئەرکەکانیدایە".
گووتیشی " سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، وەزارەتەکانی "پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ" مووچەیان وەرگرتووە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێمی كوردستان دابین کرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی دیكه‌ چاوەرێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیكه‌ بە میکانیزمێک کە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت.

زۆرترین بینراو