رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران دەكەن

رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران دەكەن

رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران دەكەن. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆرانیش دەڵێت، كۆمەڵێك پرۆژەی دیكەی گەشتیاری لەناوچەكە دروست دەكرێن، ئەوەش هاندەرێكی باش دەبێت بۆ ڕاكێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەكە.
بارزان محەمەد، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" رۆژانی هەینی و شەممە زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران دەكەن، رۆژانی ئاساییش نزیكەی 5 هەزار گەشتیار سەردانی ئەو ناوچانە دەكەن.
گوتیشی:" كۆمەڵێك پرۆژەی گەشتیاری رەوانەی سەرووی خۆمان كردوونە، چاوەڕوانی رەزامەندی دەكەین، هەر كاتێك رەزامەندی لەسەر درا كۆمەڵێك گۆڕانكاری لەناوچە گەشتیارییەكان روودەدەن، ئەوەش هاندەرێكی باش دەبێت بۆ ڕاكێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەكە".

زۆرترین بینراو