رۆژانە 3 مۆز بخۆی چی بەسەر جەستەت دادێ ؟

رۆژانە 3 مۆز بخۆی چی بەسەر جەستەت دادێ ؟

ئا: شەهلا رەشید

خواردنی مۆز لە نەخۆشی و سەردانی پزیشك دوورت دەخاتەوە، خواردنی 3 مۆز لە رۆژێكدا چەندین سوود بە لەش دەگەینێت.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە خواردنی مۆز چەندین سوودی بەرچاوی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەوانە:
- تەندروستی دڵا و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات، ئەگەر بتەوێت دڵت بە تەندروستی بمێنێتەوە ئەوە پێویستە رۆژانە سێ مۆز بخۆیت، هەموو پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكانی تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستی. وەك پۆتاسیۆم، ڤیتامین B6 ، ڕیشاڵا، ڤیتامین C بۆ ئەوەی تەندروستی دڵا بە باشی بهێڵنەوە، پێویستە سۆدیۆم لە لەشدا كەم بكرێتەوە و پۆتاسیۆم زیاد بكرێت.
- كەم خۆێنی لەناو دەبات زەردبوونەوەی پێست و بێ هێزی هۆكارێكە بۆ دروستبوونی كەم خوێنی، بەڵام خواردنی مۆز دوای ژەمەكان وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات، چونكە سەرچاوەیەكی باشی ئاسنە.
- رێگە لە شێرپەنجە دەگرێت خواردنی سێ مۆز لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، چونكە مۆز بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە و یارمەتی لابردنی ڕەگە ئازادە زیانبەخشەكان دەدات و هۆكارێكە بۆ دروستبوونی شێرپەنجە.
- رێگە لە پیر بوون دەگرێت، خواردنی مۆز یارمەتی گەشانەوەی پێست دەدات و پتەوی دەكات و گەنجتر دەرت دەخات، ئەم میوەیە بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكات لە لەشدا پێست نەرم دەكاتەوە.

 

زۆرترین بینراو