ریبالیتا: هاتنی كریس بۆ ئیتاڵیا تەنها نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو

ریبالیتا: هاتنی كریس بۆ ئیتاڵیا تەنها نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: خافێر ریبالیتای ئیسپانی باس لە رۆناڵدۆی پورتوگالی دەكات و پێی وایە ئەو یاریزانە لە یاریكردنی بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس هیچ جیاوازییەكی تیا بەدی ناكەیت و هەمان ئاستی یانەكەی پێشوی لە یۆڤانتۆس پێشكەش كردوە لەو كاتەی پەیوەندی بەو یانە ئیتاڵیە كردوە.
خافێر ریبالیتا لە لێدوانێكیدا بۆ ماركا گووتی" گومانی تێدا نیە رۆناڵدۆی تەمەن 35 ساڵ لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوە نێوخۆییەكان رووی لە یانەی یۆڤانتس نەكردوە، ئەو لە پێناو بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەی یۆڤانتس رووی لە ئیتاڵیا كردوە، بەڵام لە بەدەستهێنانی خەونەكەی سەركەوتوو نەبوو لە وەرزی یەكەمدا، ئەمەش وایكردوە ئەو یاریزانە دڵخۆش نەبێت لە یانەی یۆڤانتس".
لەبارەی پەیوەندی كردنی پۆگباوە بە یانەی ریاڵ مەدرید خافێر گووتی" گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید كارێكی ئاسان نیە، چونكە ئەو ئەستێرەیەكی گەورەیەو گواستنەوەشی بە ئاسانی ئەنجام نادرێت، بەڵام پێدەچێت بەهۆی پێداگری ئەو یاریزانە لەسەر رۆیشتنی لە مانچستەر یونایتد، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید رووبدات".
لە بارەی (گاریس بەیل)یشەوە خافێر گووتی" گاریس بەیل یاریزانێكی بەتوانایەو ئاستی باشی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید پێشكەش كردوە، ئەو یاریزانە لەم وەرزە بە باردۆخی خراپدا تێپەڕیوە، بەڵام مانەوە بۆ یانەكە باشترە".

زۆرترین بینراو