ریزبەندی گۆڵكارانی تۆپی پێی جیهان لە 2020

ریزبەندی گۆڵكارانی تۆپی پێی جیهان لە 2020

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ساڵی 2020 بە شێوەیەكی گشتی جیهان تێیدا بە باردۆخێكی ناهەمواردا تێپەڕی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو راگرتینی یارییەكان بۆ ماوەی سێ مانگ و پاشان یارییەكان بە بێ ئامادەبونی هاندەران دەستی پێكردەوە.
درووستبوونی ئەم بارودۆخە كاریگەری خراپی بەسەر هەندێك یاریزانەوە هەبووەو لەگەڵ چەند یانەیەكدا كە لەسەردەمی پێش كۆڕۆنا بە ئاستێكی باشترەوە دەبینران، پێچەوانەی ئەوەش چەند یاریزانێك ئاستی بەرەو باشتر چووە.
ریزبەندی ئەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین گۆڵن كە لە هەر یارییەك گۆڵیان تۆماركردبێ لە ساڵی 2020 بەمشێوەیەیە:
1- كریستیانۆ رۆناڵدۆ (یۆڤانتس) - 22 گۆڵ لە 21 یاریدا, 2- رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی (بایرن میونخ) - 21 گۆڵ لە 18 یاریدا, 3- ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند) - 16 گۆڵ لە 24 یاریدا, 4- لیۆنێل مێسی (بەرشەلۆنە) - 15 گۆڵ لە 24 یاریدا, 5- ئیلیچیچ (ئەتلەنتا) - 14 گۆڵ لە 16 یاریدا, 6- چیرۆ ئیمۆبێلی (لازیۆ) - 14 گۆڵ لە 19 یاریدا, 7- كای هافێرتس (بایەر لێڤەركۆزن) - 14 گۆڵ لە 22 یاریدا, 8- ئەندریە سیلڤا (ئینتراخت فرانكفۆرت) - 13 گۆڵ لە 21 یاریدا, 9- رۆمێلۆ لۆكاكۆ (ئینتەرمیلان) - 13 گۆڵ لە 21 یاریدا, 10- كیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان) - 12 گۆڵ لە 14 یاریدا.
لەنێو ئەم لیستەدا تەنها كیلیان مباپێ لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو دەستپێكردنەوەی یارییەكان، یاری ئەنجام نەداوە، چونكە بە بڕیارێكی حكومەتی فەڕەنسا خولی یانەكانی ئەو وڵاتە هەڵوەشێندراییەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو