ریمۆنتادای ئینتەر بەسەر تۆرینۆ

ریمۆنتادای ئینتەر بەسەر تۆرینۆ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە میانەی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی تۆرینۆی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-2 بردەوە.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەو لە خولەكی 45 سیمیۆنی زازا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركردو نیوەی یەكەمی یارییەكەش بە پێشكەوتنی یانەی میوان كۆتایی هات، لە نیوەی دووەم و لە خولەكی 62ی یارییەكەدا كریستیان ئانسالدی بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد، دوای تۆرینۆ بە دوو گۆڵ پێشكەوت، یاریزانانی یانەی ئینتەر میلان كەوتنە خۆیان بە چوار گۆڵ وەڵامی یانەی میوانیان دایەوە، لە خولەكی 64 ئەلێكسیس سانچێز گۆڵی یەكەمی بۆ ئینتەر میلان تۆماركرد، دواتر لۆكاكۆ لە خولەكەكانی 67 و 84 دوو گۆڵی لەسەر یەكی بۆ یانەكەی تۆماركرد، لە خولەكی 90 دا لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی چوارمی بۆ ئینتەر میلان تۆماركرد.
سەرئەنجام كوڕانی كۆنتی یارییەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ هێناو پێش رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ، سەركەوتنێكی گەورەیان تۆماركردو بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ ریزبەندی پێنجەمی خولەكەیان گرتوە.
لە هەمان كات و لە یارییەكی دیكەدا یانەی رۆما بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی پارما تۆماركردو گۆڵەكانیش بۆرخا مایۆڕاڵ گۆڵێك و هێنریك میخیتاریانیش دوو گۆڵەكەی دیكەی تۆماركرد.

 

زۆرترین بینراو