ریڤاڵدۆ: بنزیمە شایستە نیەو ستەم لە لیڤا دەكرێ

ریڤاڵدۆ: بنزیمە شایستە نیەو ستەم لە لیڤا دەكرێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ رایگەیاند خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ دابەش ناكرێت، قسەی زۆر لەبارەی ئەو یاریزانانە كرا كە شایستەی ئەوە بوون خەڵاتەكە وەربگرن گەر لە كاتی خۆی ئەنجام بدرایە.
لەم بارەیەوە ریڤاڵدۆی ئەفسانەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی بەڕازیل لە تازەترین لێدوانیدا كە لە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوكراوەتەوە كە ریڤالدۆ پێی وایە كەریم بنزیمای هێرشبەری ریال مەدرید شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆر نییە، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام نادرێت، بەڵام پێی وایە گەورەترین زیان لەو كارە بە رۆبیرت لیڤاندۆسكی گۆڵكاری بایەڕن میونخ دەكەوێ كە وەرزێكی نموونەیی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كردوە لە بەدەستهێنانی جام و خولی ئەڵمانیاو لە چامپیۆنزلیگیش یانەكەی یەكێكە لە ركابەرە گەورەكان بۆیە بە دابەش نەكردنی خەڵاتەكان گورزێكی گەورەی بەركەوت.
ریڤالدۆ جگە لە لیڤا پێی وابوو كیفن دی برۆین و مێسی و كریستیانۆش چانسیان دەبوو گەر بالۆن دۆر ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لە كۆتاییشدا سەبارەت بە دی برۆین گووتی" ئەو ئێستا لە نێو یاریزانە نایابەكانەو ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو