رێبوار بابكەیی: چاكسازی كاتی زیاتری پێویستە

رێبوار بابكەیی: چاكسازی كاتی زیاتری پێویستە

زاری كرمانجی: دوای دەرچوونی یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان ماوەیەكە پڕۆژەكە لە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت " كاركردن لەسەر پڕۆژەكە بەردەوامە، بەڵام كاتی زیاتری دەوێت بۆ گەیشتن بە ئەنجام.
یاسای چاكسازی وەك پڕۆژە پێش ئەوەی بێتە پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بەكۆی دەنگ پەسەندكرا، كاتێ گەیشتە پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن فڕاكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەكانی تر پەسەندكرا، بۆیە لە ئێستادا هەر لایەنێك تێبینی لەسەر دەقی یاسا هەبێت لە جێگای خۆی دا نییە، بەڵام دەتوانن تێبینی لەسەر ئەوە بكەن كە بۆچی تا ئێستا ئەو یاسایە وەك پێویست نەچووەتە بواری جێبەجێكردن، هەرچەندە خۆی یاساكە چووە بواری جێبەجێكردن، بەڵام جێبەجێكردنی یاساكە بڕگەی زۆری تێدایە و كاتی زیاتری پێویستە كە لەماوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا كەم و كۆڕی و گەندەڵی زۆری تێدابووە وەك پاكسازی یان مەرامەكانی یاساكە كە وەك خۆی جێبەجێ بكرێن.

زۆرترین بینراو