رێكارێكی ئاسانتر بۆ لالیگای ئیسپانیا

رێكارێكی ئاسانتر بۆ لالیگای ئیسپانیا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: زیاتر لە هەفتەیەكە یانەكانی ئیسپانیا دەستیان بە مەشقەكان كردۆتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی ر‌ێكخراوە و یاریزانەكان زۆر لە یەكتر نزیك نابنەوە.
رادیۆی ئۆندای سێرۆ بڵاویكردۆتەوە، لە هەفتەی داهاتوو، یانەكان دەتوان لە شێوەی گرووپی‌ 14 یاریزانی، مەشقەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.
ئەم هەواڵە لە كاتێك دایە كە دوێنێ خولی ئەڵمانی وەكو یەكەم خولی ئەوروپی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستیان بە یارییەكان كردەوە، لالیگاش لە ئامادەكارەیەكان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو