رێنمای نوێ‌ بۆ لێخۆشبوونی رێژەی قەرزی كارەبا دەدردەچێت

رێنمای نوێ‌ بۆ لێخۆشبوونی رێژەی قەرزی كارەبا دەدردەچێت

زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی رێنمایەكانی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی كارەبا لە دوو مانگی داهاتوودا رێژەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبای نیشتیمانی گۆڕانكاری بەسەردادێت.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " بڕیاری حكوومەتی هەرێم و وەزارەتەكەمان بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبای نیشتیمانی هۆكارێكی باش بوو كە بەشێك لە هاووڵاتییان قەرزەكەیان بگەڕێنەوە بۆ حكوومەت، بەڵام بۆ ئاگاداری هاووڵاتیان بەپێی ئەم رێنمایانەی بۆمان هاتووە لە مانگی 2ی داهاتوو رێژەی لێخۆشبوونەكە دەكرێت بە 10% هەروەها مانگی 1 دەبێتە 5% تا ئێستاش نازانین دوای ئەم رێكەوتە حكوومەت چ رێنمایەك دەردەكات.

زۆرترین بینراو