رێنمای نوێ بە نۆرینگە پزیشکیەکانی سۆران درا

رێنمای نوێ بە نۆرینگە پزیشکیەکانی سۆران درا

زاری كرمانجی-سۆران:
لەژێر چاودێری و رێنمای کرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران، رۆژی 1-5-2020 تیمەکانی لیژنەی ئابووری سۆران تەواوی نۆرینگەکانی پزیشکی و سەنتەرو کۆمەلگاکانی سۆرانی بەسەرکردەوەو نوێترین رێنماییان ئاراستەکردن..
لەمەودوا پێویستە پزیشكان لە رێگای سکرتێرەکان نەخۆش ئاگاداربکەنەوە بۆ نۆبەو سەردان، سکرتێرەی ھەر پزیشكێك پێویستە رۆژانە لەدەفتەری تۆمار ئاماژە بە ناوی پزیشك و ناوی سکرتێر و رۆژ بکات. پاشان ئەو پانزە نەخۆشەی وەردەگرن ئاماژە بەناوو ژمارەی تەلەفۆن و کاتژمێری سەردان بکەن..
جێی باسە دوای ئەو ئاگادارکردنەوەیە پێویستە تەواوی نۆرینگە پزیشکیەکان و کۆمەلگاو سەنتەرەکان جێبەجی بکەن...


لیژنەی ئابووری سۆران

زۆرترین بینراو