رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە زیادبوونە

رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە زیادبوونە

زاری كرمانجی- سۆران: بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، دەڵێ:" رۆژانە تووشبووانی كۆرۆنا لە سۆران تۆمار دەكرێن، ئەگەر خەڵك خۆیان نەپارێزن رێژەكە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران نزیكەی 90 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، لەو رێژەیە بە دەیان كەس چاكبوونەتەوە، بەردەوامیش رێژەكە لە زیادبووندایە، بۆ رێگرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ئەركە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی رێنمایە تەندروستییەكان بن".

زۆرترین بینراو