رێژەی هەژاری لەبەرز بوونەوە دایە

رێژەی هەژاری لەبەرز بوونەوە دایە

زاری كرمانجی: بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراقی رێژەی هەژاری لە عێراق بە بەراورد بە ساڵی 2018 ، 11% بەرز بۆتەوە كە ئەمەش مەترسیدارە.
بە پێی لێكۆڵینەوەكان ئێستا "رێژەی هەژاری لە عێراق 31% تێپەراندووە" ئەمەش ئاماژەیەكی بۆ ئەوەی رێژەی ژێر هێڵی هەژاریش لە هەڵكشاندایە، بەلام لە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی پێ نەكراوە.
جگە لەمەش رۆژانە ئاماری ئافرەتانی بێوەژن لە هەڵكشاندایە و چەندین ملیۆن ئافرەتی بێوەژن لە عێراق بوونیان هەیە، كە بە هۆكاری شەڕ و كوشتار و تەقینەوەكان هاوسەرەكانیان لەدەست داوە، ئەمەش هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی رێژەی هەژارییە لە نێو هاووڵاتییان بە تایبەتی لە نێو مێر منداڵان.

زۆرترین بینراو