
رێکخرای وار زیاتر لە ههزار دەمامک و پرۆشەری هۆشیاری بەسەر هاووڵاتیانی خەلیفان دابەشکرد
زاری كرمانجی-خەلیفان:
رێکخراوی وار بۆ پاراستنی، ژینگە به هەماهەنگێ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان و بەهاوکاری کەسایەتییەکی دەڤەرەکە، دەمامک و پرۆشەری هۆشیاری تەندروستی بەسەر هاووڵاتیانی ناحیەی خەلیفان دابەش کرد.
هەژار ماهیر، سەرۆکی رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە زاری كرمانجی راگەیاند " رۆژی 24-8-2020 لەسەرانێکماندا بۆ ناحیەی خەلیفان وێڕایی راگهیاندنی لقێکی ژینگەپارێزی سەربە رێکخراوەکەمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خەلیفان و بەهاوکاری کەسایەتییەکی دیاری دەڤەرەکە، هەڵمەتێکی دابەشکردنی زیاتر لە 1000 دەمامک و پرۆشەری هۆشیاریی تەندروستیمان ئەنجامدا".
راشیگەیاند " مەبەست لەم کارەماندا زیاتر گەیاندنی پەیامی هۆشیاری ژینگەیی و خۆپاراستنی هاووڵاتیانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیوادارین گشت لایەک پەبەندی رێنمایە تەندروستییەکان بین.