رێگاكانی سەركەوتن بەرەو ئامانج

هۆزان شێرونی

هەرگیز فاریزە لە كۆتایی ڕستە دانانری، تەنها لە دوای رستەكە دێت كە دەتوانین بیبینی پیویستە متمانەت بەوە هەبێت كە فاریزەكانیش پەیوەندیان بە داهاتوی تۆوە هەیە. دەبیت چەند شتیك بزانی وەك :
١- چارەنوس.
٢- ئامانج.
٣- ژیان.
" ئەگەر بڕوات بەوە هەبێت كە فاریزەكان ڕیگای داهاتوون، جۆرە هەستێكت بۆ دروست دەبیت وات ڵیدەكات كە بەدوای ئامانجەكانت بكەوی، تەنانەت ئەگەر ریگاكەت راستیش نەبی". (كاتیت سنور).
كات سنوردارە، لەبەر ئەوە نەكەی لە ژیانی كەسێكدا بژی، نەكەی بە بیرو باوەڕی كەسیكی تردا هەڵبخەڵەتێی، چونكە ئەمەش جۆریكی تری ژیان كردنە. نەكەی ڕێگە بەوە بدەی كە ژاوە ژاو و بیرۆكەی خەڵكانی تر دەنگی ناو دڵت بگۆرن. پێویستە ئەوە بزانی كە چیت خۆشدەوێت و چیتدەوی، تاكە ریگە بۆ ئەوەی لە كارەكانت رازی بیت، تەنها ئەو كارە بكە كە خۆت بڕوات پێتە، تاكە ڕیگاش بۆ ئەوەی كارەكانت دەرئەنجامیكی باشیان هەبێت، ئەوەیە خۆشت بووین، ئەگەر تا ئێستا دركیانت بەمانە نەكردووە، ئەوە بەدوایاندا بگەڕی تاوەكو هەستیان پێ بكەی. نەكەی دەست لەو شتە هەڵبگری كە ئارەزووی پێ گەیكێشتنی دەكەی، شتێكی ئاساییە كە ژیان بەرز و نزمی تێدا بیت.
كەسانێكی زۆر هەن كە بە ئاسانی دەست هەڵدەگرن، مرۆڤەكان ئەو كاتە هەست بە باشی دەكەن كە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی باشیان هەیە، هەموو كەسێك دەتوانی ئەرێنی بیر بكاتەوە، ترس خەونەكانت دەكوژیت، هیواكانت دەكوژێت، ترس لە شتانێكت دوور دەخاتەوە كە متمانەی تەواوت پێەتی كە دەتوانی ئەنجامی بدەی، هەرگیز رێگە بەوە نەدەی كە هەست و سۆز هەستەكانت كۆنترۆل بكەن، چونكە هیچ كاتێك هەست و سۆز نەبۆتە هۆی بەدەستهێنانی سەركەوتن، ئەگەر بە ڕاستی بە راستی تۆ دەتەوێت سەر بكەوی هەموو ئەو بەر بەستانە كە دێتە سەر رێگاكەت لایبدە، بە پەندیك وەری بگرەو هەمیشە هەوڵبدەو بەرەو سەركەوتن برۆیت.

 

زۆرترین بینراو