رێگە بە گەشتیاران نادرێت بێ‌ دەمامك و دەستەوانە سەردانی مێرگەسۆر بكەن

رێگە بە گەشتیاران نادرێت بێ‌ دەمامك و دەستەوانە سەردانی مێرگەسۆر بكەن

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : قایمقامی مێرگەسۆر دەڵێ: رێگە بە هیچ گەشتیارێك نادرێت بێ‌ دەمامك و دەستەوانە سەردانی قەزای مێرگەسۆر بكات، ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی گشتییە.
غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند :" دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شارەكان پێویستە تەواوی هاووڵاتیان و گەشتیاران و خاوەن كارو فرۆشیارو كڕیار پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بن، بە پێچەوانەوە سزادەدرێن ئەوانەی سەرپێچی رێنمایەكانی خۆپارێزی دەكەن.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، گووتیشی:" رێگە بە هیچ گەشتیارێك نادرێت بێ‌ دەمامك و دەستەوانە سەردانی قەزای مێرگەسۆر بكات، ئەوەی سەرپێچی بكات سزادەدرێت، ئەم بڕیارانە لەبەرژەوەندی گشتیین، بۆیە پێویستە هەموو لایەك پابەندی رێنمایەكان بن".

 

زۆرترین بینراو