رێگە بە گەڕانەوەی  كاسبكارانی سەر شەقامی بازاڕی سۆران نادرێت

رێگە بە گەڕانەوەی كاسبكارانی سەر شەقامی بازاڕی سۆران نادرێت

 ئەم كاسبكارانەی لەسەر شەقامی بازاڕی سۆران كاری گۆڕینەوەی دراوەكان و فرۆشتنی كەل و پەلەكانیان دەكرد دوای دورخستنەوەیان ویستیان بگەڕێنەوە شوێنەكانیان كەچی رێگریان لێكرا.
لەمبارەوە كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران، رایگەیاند، ژمارەیەك كەس لەسەر شەقامی گشتی لەبەردەم بازاڕی دۆلار فرۆشان و چەند شوێنێكی دیكەی بازاڕی سۆران، كورسی و مێزیان دانابوو، كاری فرۆشتنی كەل و پەل و هەروەها گۆڕینەوەی دۆلار و دراوەكانیان دەكرد، بەمەش رۆژانە قەڕەباڵغی زۆر دروست دەبوو، بۆ بەردەم ئەم هاووڵاتییانەی بە شەقامەكە هاتووچۆیان دەكرد و دیاردەیەكی ناشارستانیشی بەشوێنەكە بەخشی بوو، بۆیە بە بڕیاری حكومەت داواكرا لە شوێنەكە دووربكەونەوەو بگوازرێنەوە". گووتیشی " ئەم كەسانە هەرچەند ناڕەزای دەرببڕن و گردبوونەوە ئەنجام بدەن، رێگەیان پێنادرێت جارێكی دیكە بگەڕێنەوە شوێنەكە، چونكە دەبێت بەرژەوەندی گشتی خەڵكەكە لەبەرچاو بگیرێت نەك بەرژەوەندی تەنها چەند كەسێك.

زۆرترین بینراو