رەنگە مووچە وەك گوشار بكار بهێندرێت

رەنگە مووچە وەك گوشار بكار بهێندرێت


زاری كرمانجی- سۆران: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی كردەوە كە تا ئێستا حكوومەتی ناوەندی پارەی مووچەی بۆ هەرێم نەناردووە.
لە لایەكی دیكەشەوە ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بە زاری كرمانجی گووت " هیچ بیانوویەك بۆ نەناردی پارەی مووچەی كارمەندانی حكوومەتی هەرێم نییە، تەنها یەك گومان هەیە ئەویش بەكار هێنانی قووتی خەڵكە وەك گووشارێك بۆ سەر سەركردایەتی سیاسی كورد تا گوشاری زیاتر بۆ بابەتی پێكهێنانی كابینەی نوێ نەكەن و ناچاری جۆرێك لە ملكەچ كردنیان بكات".

زۆرترین بینراو