زاری كرمانجی ناوی جێگره‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

زاری كرمانجی ناوی جێگره‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

زاری كرمانجی – هه‌ولێر : بریاره‌ رۆژی 1 ی ئاداری ساڵی 2021 په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزی نوێی به‌هاری یاسادانان ده‌ست پێبكاته‌وه‌ له‌یه‌كه‌م دانیشتندان په‌رله‌مانتارێكی نوێ سوێندی یاسی ده‌خوات.
رێڤینگ هروری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌زاری كرمانجی راگه‌یاند : رۆژی یه‌كی ئادار په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزی نوێی به‌هاره‌ی یاسادانان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ له‌یه‌كه‌م دانیشت ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی نوێ سوێندی یاسایی ده‌خوات له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
گوتیشی : دوای ئه‌وه‌ی د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد ئۆمێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ جیاتی ئه‌و زانا خالد بۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام به‌ رۆیشتنی ئۆمێد خۆشناو دوو بۆشایی له‌ فراكسیۆن دروستبوون وه‌ك په‌رله‌مانتارو وه‌ك سه‌رۆك فراكسیۆن سه‌رۆك فراكسیۆن هه‌ڵبژێرداروه،‌ به‌ڵام بریاره‌ رۆژی یه‌كی ئایار هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر وه‌ك په‌رله‌مانتاری ژماره‌ 46 له‌رێزبه‌ندی 100 كاندیدی پارتی ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتارو سوێندی یاسایی ده‌خوات.

زۆرترین بینراو