زاری كرمانجی گومركی سۆران بەسەر دەكاتەوە

زاری كرمانجی گومركی سۆران بەسەر دەكاتەوە

زاری كرمانجی – سۆران : خواست لەسەر سەوزە و میوە لە مانگی رەمەزان بەرێژەی 50% كەمی كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە پار ساڵ بازاڕ زۆر باش بوو و قەرەباڵغیەكی زۆر لە گومركی سۆران هەبوو و هاووڵاتیان بە تۆن سەوزە و میوە و خۆرمایان دەكڕی.

"خواست لە سەر سەوزە و میوە لە مانگی رەمەزان بەرێژەی 50% كەمی كردووە"

وەیسی عەبدوڵڵا، فرۆشیار لە گومركی سەوزە و میوە فرۆشانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێت:" خواست لەسەر سەوزە و میوە لە مانگی رەمەزان بەرێژەی 50% كەمی كردووە, ئەمە لە كاتێكدایە پار ساڵ بازاڕ زۆر باش بوو، خەڵك دەهات شتی دەبرد، بەڵام بەداخەوە ئەم ساڵ بە رێژەی نیوە دابەزیوە".

"زۆربەی زۆری سەوزە و میوەی كوردستان لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت"

وەیسی، گووتیشی:"ئەو كەلوپەلانەی لە گومركی سۆران دەفرۆشرێن جۆراوجۆرن و رێژەی هەرە زۆریش لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێم دەكرێت، دواتر لە توركیا و وڵاتانی عەرەبی.

"نرخی خۆرما و قەسپ 50% دابەزینی بەخۆوە بینیوە"

ئەو فرۆشیارە جەختی لەوەشكردەوە :" لە مانگی رەمەزان نرخی خۆرما و قەسپ 50% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، كارتۆن خۆرما و قەسپ 15 هەزار نرخی دابەزیوە هۆكارەكەشی بۆ داخستنی مزگەوتەكان دەگەڕێتەوە، چونكە هاووڵاتیان و خێرخوازان رێژەیەكی زۆریان دابەش دەكرد بەسەر مزگەوتەكان ئێستاش خواستی هەیە بەڵام بەشێوەی پار ساڵ نییە".

"بەرهەمی خۆماڵی وردە وردە بە دەردەكەوێت و بازاڕیشی گەرمە"

رابەر فرۆشیارێكی دیكەیە بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:" بەرهەمی نێوخۆی لە ئێستادا وەردە وردە بەدەردەكەوێت لە ئێستادا خەیار, كودی, بەدەر كەوتوون لەگەڵ چەندین جۆر گیای بەهاری كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت و نرخەكەشی گونجاوە.

"خواست لەسەر شوتی، تەماتە و خەیار زۆرە"

رابەر، ئاشكراشی كرد:" خواست لەسەر شوتی، تەماتە و خەیار زۆرە بەرێژەی 90% شوتی و تەماتە لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێن، ئەو بەرهەمانە لەژێر پشكنینی كشتوكاڵی و رێكارە تەندروستییەكان داخیلی هەرێم دەبن، ئەو كات دەگاتە دەست ئێمەی فرۆشیار".

زۆرترین بینراو