زاری كرمانجی 23 هەمین خولی رۆژنامەوانی لە مێرگەسۆر كردەوە

زاری كرمانجی 23 هەمین خولی رۆژنامەوانی لە مێرگەسۆر كردەوە

زاری كرمانجی- مێرگەسۆر: دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن، خولێكی رۆژنامەوانی بۆ ژمارەیەك لە كچ و كوڕانی دەڤەری مێرگەسۆر كردەوە.
محەمەد رەشید، رێكخەری خولەكە رایگەیاند" رۆژی 21-5-2019 لە باڵەخانەی قوتابخانەی یادی ناحكومی لە ناحیە گۆڕەتوو خولێكی رۆژنامەوانی بۆ فێرخوازانی ئەم بوارە كرایەوە".
محەمەد رەشید گووتیشی " ئەم خولە لەلایەن دەزگای زاری كرمانجی كرایەوە و سێ رۆژ بەردەوام بوو، لە خولەكە بنەماكان و چۆنییەتی دەستكەوتن و شێوازی دارشتنی هەواڵ و چۆنییەتی خۆ ئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی راپۆڕت و دیمانە بۆ ئامادەبووان شیكرایەوە".
زیاتر گووتی" 22 كچ و كوڕی دەڤەری مێرگەسۆر بەشداری خولەكە بوون، وانەكانیش لەلایەن راگەیاندنكار ئیسماعیل ئیبراهیم ووترانەوە و بڕیاریشە چەند رۆژی داهاتوو بڕوانامەی بەشدار بوون بدرێتە، بەشداربووان".
ئیسماعیل ئیبراهیم، مامۆستای خولەكە لەمبارەوە گووتی" دەزگای زاری كرمانجی، 23 هەمین خولی رۆژنامەوانی بۆ ئارەزوومەندانی ئەم بوارە كردەوە، بەهیوای ئەوەی بەشداربووان سوودمەند بن".
زیاتر گووتی" بە ناوی دەزگای زاری كرمانجی، سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی یادی ناحكومی لە ناحیەی گۆڕەتوو دەكەین، هەروەها پێزانینشمان هەیە بۆ محەمەد رەشید، كە هاوكاری تەواومان بوو لە رێكخستنی ئەم خوولە".

 

زۆرترین بینراو