زۆربەی کێشەکانی نێوان هاوسەران لێک تێنگەیشتنە

زۆربەی کێشەکانی نێوان هاوسەران لێک تێنگەیشتنە

 

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: لە دیدارێکی رادیۆی زاری کرمانجی، حامد مەجید، لێکۆلەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژ بەئافرەتان و خێزان\ ی سۆران، رایگەیاند" لە ئێستادا کێشە خێزانیەکان لە پەرەسندن دان، لەنێو ئەم کێشەخێزانیانەدا ئەو هاوسەرانەی لە تەمەنێکی ناکام پڕۆسەکە پێکدێنن و دواتر لەنێوانیان کێشە دروست دەبێت."


دەشڵێت" زۆربەی ئەو کەیسانەی دێنە لامان بەهۆی لێک تێنگەیشتنەوەیە کە هاوسەرکان تەمەنێکی بچوکیان هەیەو ناتوانن بەسەر هەندێ شت زاڵبن، سەرئەنجام بەریەکەوتن روودەدات،  هەروەها توانیومانە زۆربەی  کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەر بکەین و خێزانەکان دووبارە بچنەوە سەر ژیانی ئاسایی پێشویان."


جێگای ئاماژە بۆکردنە ئەم بەرنامەیە لەلایەن بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان\ سۆران، بەهاوکاری  ڕێکخراوی  UNWOMEN و رادیۆی زاری کرمانجی ئامادە دەکرێت، هەموو دووشەممەیەک بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.

زۆرترین بینراو