زیاتر لە 200 شوفێر سزا دران

زیاتر لە 200 شوفێر سزا دران

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : بەهۆی پاپەند نەبوون بە رێنماییەكانی قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوەندی شاری ئاكرێ لە رۆژی دەرچوونی بریاری قەدەغەی هاتووچۆ تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر شوفێر سزادراون و چەندین ئۆتۆمبێلیش دەستیان بەسەر داگیراوە .
موقەدەم ئومێد سدیق, بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ناوشار لە ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە ماوەی دە رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ كە بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان راگەیندراوە لە قەزای ئاكرێ وەك سەرجەم شارەكانی كوردستان تەواوی بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ جێبەجێكراون، لەلایەن پۆلیسەوە ژمارەیەك مەفرەزە دانراون بەمەبەستی سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتییان و رێگری كردن لە دەرچوون و دروستكردنی قەرەباڵغی".
گووتیشی " بەشێوەیەكی گشتی هاووڵاتییان پاپەندن بەرێنماییەكان، بەڵام هەندێك شوفێر سەرپێچی رێنماییەكانیان كردووە، تا ئێستا زیاتر لە 200 شوفێر سزادراون، دەست بەسەر 16 ئۆتۆمبێلیش داگیراوە".

 

زۆرترین بینراو