زیاتر لە 40 پزیشك و كارمەند تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە

زیاتر لە 40 پزیشك و كارمەند تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە

زاری كرمانجی-سۆران: راگەیاندنی نەخۆشخانی ئاشتی گشتیی سۆران، ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدانی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات، دەشڵێت "پزیشكیكی پسپۆری نەخۆشخانەكەمان بەسەختی لە پەتاكە رزگاری بوو.
لەمبارەوە بەختیار یوسف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانی ئاشتیی گشتیی سۆران، رایگەیاند " دوای ئەوەی چەند مانگێك لەمەوبەر دكتۆر فەرهاد ڕەشید پسپۆری نەشتەرگری گتشی نەخۆشخانەكەمان، بە سەختی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەمەبەستی چارەسەركردنی گواسترایەوە نەخۆشخانەو خرایە ژێر چاودێری تەندروستی، خۆشبەختانە تووانی ئەم پەتایە تێپەڕێنێت و بەتەندروستێكی باش گەڕاوەتەوەو بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی و دەست دەكاتەوە بە چارەسەركردن و خزمەتكردنی نەخۆش".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " لە سەرتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تا ئێستا زیاتر لە 40 پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەكەمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، هەروەها دكتۆر رەفعەت پزیشكێكی پسپۆری هەناوی لە نەخۆشخانەكەمان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو