زیاتر لە 400 پۆستی كورد لە بەغدا بە بەتاڵی ماونەتەوە

زیاتر لە 400 پۆستی كورد لە بەغدا بە بەتاڵی ماونەتەوە

زاری كرمانجی – بەغدا : د. موسەنا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی كە رۆژی دوو شەممە بڵاو دەبێتەوە رایگەیاند:" زیاتر لە 400 پۆستی كورد لە بەغدا بە بەتاڵی ماونەتەوە و دەبوایە كورد تا ئێستا ئەو پۆستانەی وەرگرتبانەوە، جگە لەوەی بەشێك لە پۆستەكانی كورد پڕ نەكراونەتەوە خەڵكێكی دیكە بە وەكاڵەت بەڕێوەیان دەبات، قەیرانەكە لەو بوارە قولە و پێویستی بە چارەسەرێكی جددییە، جگە لەوەی پارتی و یەكێتی بە دەرەجە یەك بەرپرسن، دوای ئەوە ئەو دەنگە ناحەزەی كە لە عێراق دژی كورد هەیە، ئەوەش كاریگەری هەبووە، بەڵام ناكۆكی نێوان پارتی و یەكێتی و سوور نەبوونیان لەسەر ئەوەی كە ئەوە بكەنە مەرجی دەنگدان بە هەر حكوومەتێك، یان هەر رێكەوتنێك، بۆیە لەو ماوەیەدا دەیان توانی زۆر شت بكەن، بەڵام بەداخەوە نەیان كرد".

زۆرترین بینراو