زیانه‌كانی جوتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا

زیانه‌كانی جوتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا

ئا/ هۆژین شه‌وكه‌ت
گرنگی جووت بوون لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا لە کەس شاردراوە نییە, ئارەزووی سێکسی ژن و پیاو بۆ یەکتری یەکێکە لە هۆکارەکانی پتەوکردنی ژیانی هاوسەرێتی..
لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەتوانین بڵێین پەیوەندی سێکسی ژن و پیاو دەوەستێت و لە دوای هەفتەیەکدا دووبارە دەست پێدەکاتەوە
بە پێی پرسیار و ڕای گشتی ئارەزووی سێکسی ئافرەتان لە کاتی سوڕی مانگانەدا کەم دەبێتەوە بەڵام هەندێ لە خانمان بە پێچەوانەوە لەم کاتەدا ئارەزووی سێکسیان زیاد دەکات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنین پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەرقەرار بکەن.
جووت بوون لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارە مەترسیدارەکانی زۆربوونی نەخۆشییە گواستراوە سێکسیەکان، لە کاتی سوڕی مانگانەی ئافرەتدا دەمی ڕەحم کراوەیە و لە روویەکی دیکەشدا خوێن ژینگەیەکی لە بارە بۆ گەشەسەندنی بەکتریا و میکرۆبەکان کەواتە پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا پێشنیار ناکرێت. سه ره رای ئه وه ش جووت بوون لەم کاتەدا مەترسی نەخۆشی هەوکردنی ئالەتی پیاوی لەگەڵدایە
زۆربەی خانمان پێیان خۆش نییە هاوسەرەکانیان لە کاتی سوڕی مانگانەدا بەم شێوەیە بیان بینێت سەڕەڕای ئەوەش پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا دەتوانێت ببێتە هۆکاری پیس بوونی دەورووبەر. بینینی ئەمەش بۆی هەیە بۆ هەردوولا بێزارکەر و ناخۆشبێت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو