زەردەشت بابان: ترامپ سەركەوتن بەدەست بێنێت باشترە لە بایدن بۆ كورد

زەردەشت بابان: ترامپ سەركەوتن بەدەست بێنێت باشترە لە بایدن بۆ كورد

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دوای سەردانە چاوەروانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا كە شاندێكی كوردی یاوەری دەكرد و چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامدرا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا و كۆشكی سپی و سەرۆكی ئەمریكا دوناڵد ترامپ لە كۆبوونەوەكاندا باسی پرسی كورد كراوە بە روونی.
زەردەشت بابان، شیكەرەوەی حكوومەتی فیدراڵی بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریكا بە زاری كرمانجی بە راگەیاند" سەرەتا كاتی سەردانی مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا گونجاو نەبوو بەهۆی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا پێویست بوو عیراق زوتر داوای ئەو سەردانەی بكردایە، بەهۆی ئەوەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا دوا كەوت لە پرۆتۆكۆڵی هەلبَژاردنەكان لە ئەمریكا نابێت كاندیدی هەڵبژاردنەكان هیچ كارێكی فەرمی بكات، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمساڵ ئەم كارە روویداوە كاندیدی فەرمی هەڵبژاردنەكان كارێكی فەرمی بكات پێش هەڵبژاردن .
گوتیشی" عَیراق هەرگیز ناتوانێت سەقامگیری سیاسی و ئابووری و ئەمنی هەبێت ئەگەر كێشەكان لەگەڵ كورد چارەسەرنەكات ئەگەر ئەمریكا بەدوای سەقامگیری عێراق دا دەگەرێت پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق چارەسەربكات، ئەگەر چارەسەر نەكرێن ئەوەی ئەمریكا بەدوای دا دەگەڕێت كە سەقامگیری عێراقە بەتایبەتی كە ئەمریكا ویستی هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە پێویستە عێراق سەقامگیربێت ئەو كاتە پێویستە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا باش بن .
ئاماژەی بەوەشكرد" بۆ كمكردنەوەی هەژمۆنی ئێران لە عێراق بەرنامەی ستراتیژی دەوێت، كاتی زۆری پێویستە بۆ نموونە ئەو دوو كەسەی كە ئێستا كاندیدن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ترامپ لە كۆمارییەكان و بادین لە دیموكراتەكان هەردووكیان دوو نەخشەی زۆر جیاوازیان هەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر ترامپ سەركەوتن بەدەست بێنێت چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە دەكات بەگشتی، بەڵام ئەگەر بایدن لە دیموكراتەكان سەركەوتن بەدەست بێنێت زۆر زەرەری هەیە بۆ كورد كە راگەیاندووە یەكەم رۆژ كە بووم بەسەرۆكی ئەمریكا گرێبەستی نێوان ئەمریكا و ئێران نوێ دەكەمەوە و ئێران دەهێنمە ناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەوەی بەهێزبوونی ئێران كاول بوونی عێراقە، لە هەمانكاتدا زیانی بۆ كورد هەیە ئەو كات ئێران بەئاسانی دەست وەردەدات لە عێراق و زیانی بۆ كوردستان دەبێت.

زۆرترین بینراو