زەووی بەسەر پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان دابەش دەكرێت

زەووی بەسەر پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران:
فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەسۆران ئاشكرای دەكات: "كە نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بۆ دابەشكردنی زەووی بەسەر پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان و بریندارو پەككەوتان.
لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، بە زاری كرمانجی راگەیاند: "بەمەبەستی پێدانی زەووی بە پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان و برینداروە پەككەوتانی هێزەكانی پێشمەرگە، نووسراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوەو چاوەڕوانین لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بەدابەشكردنی بكرێت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد: "دابەشكردنی زەووی بەپێی رێنماییەكان دەبێت و سەرەتا ئەولیەت بە خانەوادەی شەهیدان دەدرێت، دواتریش ئەو پێشمەرگانەی خزمەتیان لە سەرووی 20 ساڵیەوەیە لەگەڵ برینداران و پەككەوتانی پێشمەرگە".
ئەوەشی خستەڕوو: "هەركەسەو لە سنووری شارو شارۆچكەكانیان زەوویان بۆ تەرخان دەكرێت، تەنها لەسەر ئەوە ماوەتەوە كە حكوومەت شوێنیان بۆ دیاری بكات، بۆ ئەوەی دەست بەدابەشكردنی بكرێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو