سارا دڵشاد چاوشلی " یاسای چاكسازی دەبێتە هۆی هێنانە كایەی داد پەروەری و یەكسانی بۆ گشت هاووڵاتییان و داهاتی حكوومەت زیاد دەكات

سارا دڵشاد چاوشلی " یاسای چاكسازی دەبێتە هۆی هێنانە كایەی داد پەروەری و یەكسانی بۆ گشت هاووڵاتییان و داهاتی حكوومەت زیاد دەكات

دیدار-پشتیوان كەریم:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسۆنی پارتی گەشەپێدان، بەزاری كرمانجی راگەیاند " بەهەموو شێوەیەك پشگیری لە هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرۆسەی چاكسازی .
ئێوە وەك فراكسۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمان پشگیری لە هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لە یاسای چاكسازی چۆن هەڵیدەسەنگێنن .؟
سارا دڵشاد چاوشلی " بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە پرۆسەی چاكسازی دەكەین. چونكە حكوومەت جددیە لەم كارەو ڕاپۆرتێك بۆ رای گشتی بڵاو دەكاتەوە، ئێمەش وەك پەرلەمان چاودێر دەبین, هەروەها یاسای چاكسازی دەبێتە هۆی هێنانە كایەی داد پەروەری و یەكسانی بۆ گشت هاوڵاتیان و داهاتی حكوومەت زیاد دەكات، نابێت هیچ كەس وهیچ لایەنێك لە پێناو پاراسستنی بەرژەوەندی تەسكی حزبی و شەخسی ڕێگری لەپڕۆسەی چاكسازی بكات."
ئایا كەی یاسای چاكسازی دەست پێدەكات كات وساتی دیاری كراوە بۆ پەسەندكردنی.؟
سارا دڵشاد " یاسای چاكسازی لەسەرەتای ئەمساڵ بە دەنگی ۸۹ پە رلەمانتار پەسندكرا, هەروەها مانگی ۷ ی ئەمساڵ، ئەم یاسایە دەخڕێتە بواری جێبەجێ كردن, هەر وەزارەتێك بەگوێرەی ئەو ماددانە یاساكە جێبەجێی دەكات، كە ئەنجومەنی وەزیرانی راسپارد بەمەبەستی جێبەجێ كردنی ."
وەك لێژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان چ پلانێكتان هەیە، بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی بییانی بۆ هەرێمی كوردستان, وەهیچ پلانتان هەیە بۆ ئەو وەبەر هێنانەی كە لە هەرێمی كوردستان، بەهۆی قەیرانی دارای مایە پوچ بوون؟
سارا دڵشاد " ئێمە چاودێری چاڵاكییەكانیی وەبەرهێنان دەكەین، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان هەماهەنگی هەیە, پرسی وەبەرهێان پرسێكی زۆر گرینگە بۆ پڕۆژەكان پەرەپێدان وگەشەپێدان, وەك لێژنە لەو بابەتە پەرلەمانی كوردستان هانی حكومەت دەدەین، هەروەها حكومەت خۆشی هەمووجۆرە ئاسانكاریەك دەكات بۆ راكێشانێ وەبەرهێنەرانی بییانی بۆ هەرێمی كوردستان, سەرەڕای بوونی خۆپارێزی بوونی پە تای كۆرۆنا، حكوومەت و دەستەی وەبەرهێنان پلانی خۆی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی راگەیاند, ئەمەش جێگای دەستخۆشی بوو بۆ پەرلەمانی كوردستان، هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی دارایی و دواكەوتنی مووچەی هەیە، دەبێت وەبەرهێنەرەكانی ناخۆ پشت بەخۆ ببەستن و پلانی دارایی ئابورییان هەبێت بۆتەواو كردنی پڕۆژەكانیان.

زۆرترین بینراو