ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا ناهێت

ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا ناهێت

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ زۆر جیاوازتر نابێت لە ئەمساڵ.

سەڵاح نوری بەڕێوەبەری چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند "پڕۆژیاسای بودجەی یاسای ساڵی داهاتوو لە بودجەی ئەمساڵ رابردوو زۆر جیاوازتر نابێت لە رووی پاڵپشتی دارایی و نرخی دۆلاراوە و بەهەمان میکانیزمدا دەڕوات" باسی لەوەشکردووە، رێگای ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە و خەرجییەکان هاوشێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی رابردووە.

سەڵاح نوری راشیگەیاند، "هەوڵێک هەیە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دۆلار و گۆڕینی بەپلەبەندی، بەڵام گۆڕانکارییەکە بەو شێوەیە نابێت کە بەرزکراوەتەوە و بە خێرایی نابێت".

باسی لەوەشکرد، نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای ساڵی٢٠٢٢ دا بەهەمان شێوەی ئێستای دەمێنێتەوە و گۆرانکاری ئەوتۆی بەسەردانایات.

دەشڵێت، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری کردووەتەسەر دۆخی موچەخۆران، بەڵام بۆ وەزارەتی دارایی سودی زۆری هەبووە و توانیوویەتی بە ئاسانی موچەی موچەخۆران دابین بکات و پێویستی بە قەرزکردن نەبووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراقی نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێکی بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرد.

 

 

زۆرترین بینراو