سنگ هەستیارترین شوێنی جەستەی ئافرەت

سنگ هەستیارترین شوێنی جەستەی ئافرەت

ئا: شەهلا رەشید
سنگی ئافرەتان(مەمك) لە كاتی سەرجێیدا رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، سەرەڕای ئەو چێژەی لە سێكسدا بەپیاوان و ئافرەتان دەبەخشێت، كۆمەڵێك زانیاری هەیە كە پیاوان نازانن و خانمانیش لەم زانیاریانە بێ ئاگان.
- هەستیاری گۆیەكان، خانمان پاش گەیشتن بە ئۆرگازم حەز ناكەن هاوسەرەكانیان دەست لە گۆی مەمكیان بدەن، بە هەمان شێوەی پیاوان كاتێك بە ئۆرگازم دەگەن بۆ بەشی سەرەوەی چۆكیان هەستیارن، پێویستە پاش گەیشتن بە ئۆرگازم پیاوان دەرفەت بە هاوسەرەكانیان بدەن تا دۆخەكە ئارام دەبێتەوە.
- قەبارەی گۆی مەمك، قەبارەكەی لە كەسەكان دا جیاوازە و هی هیچ كەسێك بە كەسێكی دیكە ناچێت، بەڵام بەهۆی بۆماوەیی، دوو گیانی، تەمەن و كێشی جەستەوە قەبارەكەی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و گەورە و بچووك دەبێت.
- گۆی هەڵگەڕاوە، بەشێك لە خانمان خاوەن گۆیەكی هەڵگەڕاوەن لە مەمكدا كە بە(گۆی شەرمن) ناسراوە، بەڵام ئەمە شتێكی ئاساییە و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات.
- كێشی مەمك، كێشی مەمكەكان لە ئافرەتاندا پەیوەستە بە قەبارەكەیەوە، بەڵام بە گشتی تێكڕای كێشی مەمك لە خانماندا 1.5 پاوەندە.
- گەورەیی و بچووكی مەمك، زۆرێك لە خانمان پرسیار دەكەن ئایا پیاوان ئارەزووی سنگی بچووك یا گەورە دەكەن، توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن پیاوان لە كۆی گشتی جەستەدا سەرنجڕاكێشیان بۆ سنگ هەیە، بەڵام سنگ دەبێت لەگەڵا قەبارەی جەستە گونجاو بێت نەك بچووك یا گەورە.
- یاری پێكردنی توند، ئارەزووی خانمان بۆ چێژ وەرگرتن لە دەست لێدانی مەمك جیاوازە، بەشێك لە خانمان لە كاتی سەرجێیدا حەز دەكەن بە توندی یاری پێ بكرێت بۆ نموونە گاز لێگرتن، بەشێكی دیكە لە خانمان حەز بەمە ناكەن و پێچەوانەن.
- ئۆرگازمی مەمك، بەشێكی زۆر كەم لە خانمان تەنها دەتوانن لە رێگەی دەست لێدان لە سنگیان بگەن بە ئۆرگازم بە(ئۆرگازمی مەمك) ناسراوە، لە بەر ئەوەی دەمارە خانەی هاوبەش هەیە لە نێوان مێشك و مەمكەكان و بەشی بەرپرس لە گەیشتن بە ئۆرگازم لە كۆئەندامی زاوزێی مێینەدا.

زۆرترین بینراو