سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌رسه‌لان باییز ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌رسه‌لان باییز ده‌كات

زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان باییز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم باییزی برایان، سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی.

به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و سێبووری هه‌مووان بداته‌وه‌. لای خۆیه‌و به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان باییز سوپاسی په‌یوه‌ندی و هاو‌خه‌میی به‌ڕێزیانی له‌م كۆسته‌یاندا كرد.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو