سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ جێگرانی ده‌ركرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ جێگرانی ده‌ركرد

 

له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌:

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رکرد.

فه‌وزی هه‌ریری
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
10/9/2019

 

 

زۆرترین بینراو