سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخی پارێزگای دهۆك ده‌كات

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخی پارێزگای دهۆك ده‌كات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخی لێقه‌وماوان و زیانه‌كانی باران و لافاوه‌كانی پارێزگای دهۆك و پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوون ده‌كات و هاوكارییه‌كی به‌په‌له‌ ده‌داته‌ ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك.

پاشنیوه‌ڕۆژی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/3/2020 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری دهۆك، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و دوو قوربانییه‌ی له‌ ئه‌نجامی لافاوه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌ له‌ سێمێل و زاخۆ گیانیان له‌ ده‌ست دا، به‌ وردی به‌دواداچوونی بۆ دۆخی لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ی زیانه‌كان و كاره‌كانی به‌هاناوه‌چوون و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و زیانمه‌ندانی كرد.

به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیری بۆ كاری داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان دووپات كرده‌وه‌ و بڕیاری دا وه‌ك هاوكارییه‌كی به‌په‌له‌ی به‌هاناوه‌چوون، بڕی (یه‌ك ملیار دینار) له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، پێشكه‌ش به‌ ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز پارێزگاری دهۆك، سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ خه‌مخۆری و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆخی لێقه‌وماوان و پارێزگاكه‌.

زۆرترین بینراو