سه‌رۆك بارزانی هه‌وێنی ئاشتیییە

سه‌رۆك و رابه‌ری گه‌لی كورد مه‌سعود بارزانی زیاتر له 70 ساڵه بێ پچران كار بۆ ئاشتی ده‌كات و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژووییه بۆ گه‌لی كورد‌و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه چه‌كی شه‌ره‌ف له شانی ده‌كات و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كورد سه‌ربه‌ست و ئازاد بژین هه‌میشه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا بوون، قوناغ به قوناغ خزمه‌تی گه‌لی كوردی كردووە و له هه‌مانكاتدا هه‌وێنێ ئاشتی و ئارامی و یهكرێزییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 سه‌رۆك بارزانی تاكه سه‌ركرده‌ی كوردبووه كه كوردستانی به‌م رۆژه گه‌یاندووه كه ئێستا خاوه‌ن زۆرترین ده‌ستكه‌وته له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌كه ، هه‌ر له سایه‌ی جه‌نابیان كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فه‌رمی كاره‌كانی ده‌كات بۆتە هێزێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه و جیهاندا، له دوای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 سه‌رۆك رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له بۆنیاتنهوهی عێراق له‌ناوبردنی هێزی تیرۆر، له ساڵی 2014 له كاتی هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌رۆك هه‌میشه له سه‌نگه‌ره‌كاندا بوو بۆ پارێزگاریكردن له خاك و پیرۆزیه‌كانی كوردستان و هه‌ر له سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رۆك بارزانی رێكخراوی تیرۆستی داعش له ناو بردرا، له هه‌مووی گرنكتر له ساڵی 2017 و له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كوردستان پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رۆك بارزانی توانی له پردێ وانه‌یه‌كی له‌بیر نه‌كراو به دوژمنه‌كان بده‌ن كه چه‌كدارانی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ده‌یان ویست زیان به كوردستان بگه‌ینن، به‌ڵام پیشمه‌رگه ئهبرامزشكێنهكانی سه‌رۆك بارزانی چۆكیان به دوژمن دا و پاشه‌كشه‌یان پێكردن و سه‌رۆك بارزانی خاوه‌ن هه‌موو ده‌ستكه‌وته مێژوویه‌كانی گه‌لی كورده و هه‌ر پێشه‌نگ و رابه‌ر ده‌مێنێته‌وه جگه له له‌وه‌ی هه‌وێنێ ئاشتی ته‌واوی كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته و هه‌میشه و كۆتا جار چاره‌سه‌ری كێشه‌كان لای ئه‌وه و ئه‌و كلیلی هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌كانه بۆ هیچ هێزو كه‌س و لایه‌نێك نیه باسی هێمای نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد سه‌رۆك بارزانی بكات.