سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات كه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ متمانه‌ی پێدرا.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌خوازم له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی سه‌قامگیری بۆ وڵات".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌: "خوازیارم بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".

 

زۆرترین بینراو