سه‌رۆك بارزانی: بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیداین

سه‌رۆك بارزانی: بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیداین

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌گه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی روودانی شه‌ڕ و هێرشی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، له‌ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانین.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زیاتر نه‌بنه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی ئاشكراشیكردووه‌، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیداین.

زۆرترین بینراو