
سه‌نته‌رى ديانا ماته‌مينی بۆ پارێزگاری هەولێر ساز کرد
زاری کرمانجی-دیانا: ئێواره‌ى دووشه‌ممه 23ى تشرينى دووه‌م، سه‌نته‌رى ديانا بۆ ڕۆشنبيرى و راگه‌ياندن مهراسيم و ماتهمين بۆ کۆچی دوایی د. فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر سازكرد. له مهراسيمهكهدا چه‌ندين كه‌سايه‌تى حكوومى و ناسرواى ديانا و سۆران و رواندز و ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شداربوون. به وه‌ستانى خوله‌كێك بۆ روحى خوالێخۆشبوو شههيدانى نیشتيمان مهراسيم ده‌ستپێكرا، دواتر به‌شداربووان به دانانى تاجه گوڵينه يادى کۆچی دوایی پاریزگاری هەولێر بەرز راگیرا". له ميانى مهراسيمهكهش هه‌ريه‌كه له وهيسى سه‌عيد وهيسى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌حمه‌د قادر قائیمقامى قه‌زاى رواندوز، باسیان لە رووڵی دیاری کۆچ کرد‌و کردوو به‌رده‌وام بوونيان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌و و ڕێبازى خوالێخۆشبوو دووپاتكرده‌وه". هەروەها سوپاسى سه‌نته‌رى ديانايان كرد، بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسيمه‌كه بۆ روحى خوالێخۆشبوو, به به‌رز و پيرۆزيان نرخاند و سه‌نته‌رى ديانایان به سهڵمێنهرى پێكه‌وه ژيان له خۆشى و ناخۆشيدا وه‌سفكرد". له كۆتایشدا ووتارى سه‌نته‌رى ديانا بۆ روحى خوالێخۆشبوو له لايه‌ن سه‌رۆكى سه‌نته‌ر ئيڤان جانێ پێشكه‌شكرا، دوای پەرۆشی بۆ گیان لەدەستدانی پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی دوپات کردەوە کە ديانا هه‌ر وه‌ك چۆن مه‌ڵبه‌ند و شوێنى پێگه‌ياندنى مرۆڤی کارامەو لێهاتوو بووه بۆ خاك ونشتيمان هه‌ر وا به‌رده‌وامده‌بێت.