سوارێز: گەیشتوومەتە ئاستی رۆناڵدۆو میسی

سوارێز: گەیشتوومەتە ئاستی رۆناڵدۆو میسی

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئەستێرەی ئۆرۆگوای لویس سوارێز پێیوایە ئەو تاكە یاریزانە لە سەرجەم یاریگەكانی جیهاندا كە ئاستم گەیشتبێتە ئاستی یاریكردنی رۆناڵدۆ و مێسی.
سوارێز لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی گووتی" من تاكە یاریزانم لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا كە بەلێهاتوویی خۆم گەیشتومەتە ئەو ئاستەی كە لە رۆناڵدۆ و مێسی نزیك ببمەوە و ركابەری ئەو دوو ئەستێرەیە بكەم لە پێناو بەدەستهێنانی پێڵاوی زێڕین و بوون بە باشترین گۆڵكاری ئەوروپا".
سوارێز گووتیشی" پۆشینی درێسی ژمارە نۆی یانەی بەرشەلۆنە خەونی لە مێژینەی چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ بووەو من توانیومە ئەو درێسە بپۆشم و لەگەڵ ئەوەشدا گەورەی خۆم دەربخەم و پارێزگاری لەو ژمارەیە بكەم و بە بەرزی بهێڵمەوە.
سوارێز پێش وەستنای یارییەكان بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لە یاریگەكان دووركەوتبووە كە دووچاری پێكانێكی سەخت هاتبوو، لە ئێستاشدا ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە تەنها تا كۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە یاریكردن بەردەوام بێت، چونكە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە بەردەوام ئیدارەی یانەكە لە هەوڵی ئەوەدان جێگرەوەیەك بۆ ئەو یاریزانە دەستنیشان بكەن و بەرەو كامپ نۆ بیگوازنەوە.

زۆرترین بینراو