سورانی/کورمانجی

سورانی/کورمانجی

 

من حەبیبم چاوەکانی مەحوی دنیا کاڵ ئەکا
لێل ئەکا، مەدهۆش ئەکا، ئەو شاه و زەرزا خاو ئەکا

خالی گەردەن، یەک لە مل بوو، یەک بەرۆکی گوێیەکەی
چەپ گەرە، چەوساو ئەکا دڵ، هەر بە نوقلی لێوەکەی

بەژن و بالی وەک چنار و روخ ئەلێی پەنجەی هەتاو
پەنجی داوە سەر دڵ و دڵ پەنجەکەی چوو بۆ سەما

من نەزانی ئەو چەوا هاتو چ چەپ چوو، چەندە ما
لەو دلێ من قورچەهاند و ژێ نەما روح بو سەنا

دارێ دل هشک و بەری بوو، هژمەتێ، حمد و سەنا
ئەو چ ڕا سەنگ و پەری بوو ژێ نەما پشکەک ژ نا

وەک قمر قورسی برۆی لێم بوو بە شیری زولفەقار
دوو سەرە، دانەک لە دڵ، دانەی تری بۆ رۆژگار

کەس نیە نەیبیستبێ چیرۆکی مانگ و مەستی چاو
وەر منم سەوداگەری چیرۆک و ناوی مەستی خاڵ

ڤی سەرێ عاقل تەژی، هشکە مەژی دگەل دیتنێ
پور و پەرچەم سەر ملی و زەندا شەرەدگەل ساحبێ

شەهـ شرین، لێڤ هنگڤین، چاڤ لێ بەلەک رەنگێ شەڤا
کەس نزانی وێ چمن کر، دل چەوا پرکر خەما

سەنگەر ئاکرەیی
٣١ـی ٧ـی ٢٠١٨

#سۆرانی #کرمانجی

زۆرترین بینراو