سوودەكانی بیبەری تون بۆ تەندروستی

سوودەكانی بیبەری تون بۆ تەندروستی

ئا/شەهلا رەشید
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی زانایانی بواری تەندروستی لە بارەی بەهاراتەوە، دەركەوتووە كە زۆرترین ڤیتامین لە بەهاراتدا بوونی هەیە، بەهارات لە خواردندا سوودی هەیە و وەك دەرمانیش بەكاردێت،‌ بەهارات وەك دەرمان بەكارهاتووە بۆ چارەسەری نەخۆشی، ئێستاش زانایانی بواری تەندروستی ئەوە دەردەخەن كە لە رووی زانستییەوە بەهارات دەرمانە.
بەهاراتی بیبەری ئیسپانی زۆر تونە، دەتوانیت لە وەرزی زستاندا بۆ ناو خواردن بەكاریبهێنیت، هەروەها سوودی هەیە بۆ هەزمكردنی خواردن، لە لێكۆڵینەوەدا لە بارەی بەهاراتی بیبەری تون دەركەوتووە كە زۆر بە خێرایی توانای هەزمكردنی خواردنی هەیە، چونكە زۆرترین چەوری لە جەستەدا دەكوژێت، هاوكات بەهاراتی تون كاریگەری هەیە بەسەر مێشكدا بە شێوەیەك وادەكات زوو برسیت نەبێت.
هەروەها زانایانی بواری تەندوستی لەوبارەوە دەڵێن، ئەو كەسانەی نیو كاتژمێر پێش نانخواردن شەربەتی تەماتە بە بەهاراتی تونەوە بخۆن، لە كاتی نانخواردنی ژەمەكاندا كەمتر نان دەخۆن، ئەمە جگە لەوەی بەهاراتی بیبەری تون سوودی هەیە بۆ باری تەندروستی دڵ.

زۆرترین بینراو