سوودەكانی تۆێكلی هەنار

سوودەكانی تۆێكلی هەنار

ئا: شەهلا رەشید

خەڵكی هندستان تۆێكلی هەنار بە زێڕی سوور ناوی دەبەن، لەبەر ئەوەی پڕە لە ڤیتامین و كاریگەری زۆری هەیە بۆ نەهێشتنی ژەهری نێو جەستە.
بە پێی توێژینەوەكان تۆێكلی هەنار سێ ئەوندەی دنكە هەنار ئەنتی ئۆكسیدی تێدایە، كە كاریگەری لەسەر فرێدانی ژەهری لەش هەیە و پڕە لە ڤیتامین (c) كە زۆر بەهێزترە لەو ماددانەی لە بازاڕ دەیان كرین، هەروەها ئەسیدی ئالەجیكی تێدایە كە شێداری پێست دەپارێزێت، لەرووی زانستییەوە سەلمێندراوە تۆێكلی ئەم میوەیە هەم جوانت دەكات و هەمیش لە زۆر نەخۆشی دەتپارێزێت.
بە پێی هەموو توێژینەوەكان تۆێكلی هەنار ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەی تێدایە:
- كرمی گەدەو ڕیخۆڵەی ئەكوژێت.
- باشترین چارەسەرە بۆ سكچوونی سادە یا خۆێناوی.
- پاك سازییەكی بەهێزە بۆ خوێن بەربوونی ناوەوە بەتایبەت رەحم.
- بۆ ئەو كەسانەی میزە چۆركەیان هەیە، چارەسەرێكی بێ هاوتایە ئەگەر كێشەی پڕۆستاتی نەبێت.
- مایسیری دەرەكی و قەڵشینی دەوری كۆم دەرمان دەكات.
- باشترین چارەسەرە بۆ چاككردنەوەی برینی گەدەو دوازدە گرێ.
- تۆشكە و خوورانی پێستی سەر چارەسەر دەكات.
- باشترین دەرمانە بۆ ژەهراوی بوونی خۆراكی خراپ.
- چارەسەرێكی باشە بۆ برینی دەم و ددان و بەهێز كردنی پووك (پدو).
چۆنییەتی بەكارهێنانی:
- توێكلی هەنار وشك دەكرێتەوەو ئەی هاڕیت، یەك كەوچكی چا بخەرە ناو یەك پەرداخ ئاوی كوڵاو 10 خولەك وازی لێبێنە تا وەك چای دەم ئەكێشێت، پاشان ئەی پاڵێویت‌و رۆژانە یەك یا دووجار دەیخۆیتەوە.
- بۆ پاككردنەوەی پێست هاڕاوی توێكلی هەنار لەگەڵا شیر یا گوڵاو تێكەڵا بكەو بیدە لە دەم و چاوت كە ووشكبووە بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
- بۆ بەهێز بوونی قژیش یەك كەوچك لە هاڕاوەكە لەگەڵ شیر تێكەڵ بكە و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە قژتی بدە و دواتر بە ئاوی شلتێن بیشوو.

زۆرترین بینراو