سوودەكانی روەكی كاردی بۆ تەندروستی مرۆڤ

سوودەكانی روەكی كاردی بۆ تەندروستی مرۆڤ

شارەزایان كاردی بە یەكێ لە باشترین رووەكە بەهارییەكان دادەنێن و زۆرینەی سوودەگشتیەكانی گیا بەهاریەكانی لەخۆگرتووە بەو پێیەی هەر لە كۆنەوە بگرەتا ئێستاش ئەم جۆرە ڕووەكە بۆ دەرمان سوودی لێ وەرگیراوە.
كاردی ڕووەكێكی هۆگری وەرزی بەهارە, لەو ناوچانە سەوز دەبێت كە بارانی زۆری لێ دەبارێ و پلەی گەرمی مام ناوەندەو شێداری تێیدا زۆرە لەدەشت و شاخەكاندا كاردی چەند جۆرێكی هەیە, ئەو جۆرانەی كە لێرە دا دەڕوێن بریتین لە ( كاردی شاخی، كاردی ڕیشی و چەند جۆری تر ) كاردی بەچەند شێوەیەك بۆ خواردن ئامادە دەكرێ بە كوڵاوی بەڵام خواردنی بەكاڵی ژەهرە.
سوودەكانی كاردی ئەمانەن
١- دژە ژەهێرێكی زۆر بەهێزە بۆ لەش و پاك كردنەوەی لەش لە بەكتریاو ڤایرۆس و ژەهرە زیان بەخشەكان.
٢- خواردنی بەشێوەیەكی رێك ڕێگر دەبێت لەبەردەم تووش بوون بە شیرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس و هەناسەو شێرپەنجەی مەمك.
٣- بەسوودە بۆ بەهێز كردنی سیستمی بەرگری لەش و خوێن پاك دەكاتەوە.
٤- بە سوودە بۆ دابەزاندنی كێش و ریجیم كردن خۆپاراسن لەقەڵەوی.
٥- بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشیەكان گەدەو ڕیخۆڵەو قۆڵۆن.
٦- بۆ تواندنەوەی چەوری ناو خوێن و لەش سوودی باشی هەیە.
٧- بەسوودە بۆ نەخۆشییەكانی و شەكرە و دڵ و گورچیلەكان.
٨- توانای سێكسی زیاد دەكات.
٩- بەسوودە بۆ بەهێزكردنی بینین.
١٠- بەسوودە بۆ پێست و چارەسەركردن و زوو ساڕێژ بوونی برین.
١١- گرنگە بۆ نەخۆشانی هەناسەتەنگ بەتایبەت نەخۆشانی رەبۆ.

د. سۆران زراری: پسپۆری نەخۆشییەكانی دڵ و هەناو

زۆرترین بینراو