سۆران زۆرترین و رواندزیش كەمترین مامۆستای گرێبەستی هەیە

سۆران زۆرترین و رواندزیش كەمترین مامۆستای گرێبەستی هەیە

مامۆستایانی گرێبەست دوای چاوەڕوانێكی زۆر، بڕیاری بوون بەهەمیشەییان بۆ دەرچوو، ئەمەش دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا بۆ وەرزارەتی پەروەردە بۆ ئەوەی ئەو مامۆستایانەی كە بەشێوەی گرێبەست دامەزرابوون بكرێنە هەمیشەیی، لە سنووری هەر چوار پەروەردەكانی دەڤەری سۆران، 941 مامۆستای گرێبەست بوونە بەهەمیشەیی.
راپۆرت : محەممەد مەحموود- زاری كرمانجی
لە سنوری پەروەردەی سۆران كە ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانی لەچاو سێ پەروەردەكەی تر زۆرترە، لەو مامۆستایانەی كە فەرمانی بوون بەهەمیشەیان بۆدەرچووە لەسەر میلاكی پەروەردەی سۆران ٣٧٤ مامۆستان بەتەواوی ناحیەو گوندو سەنتەری سۆرانیشەوە.
لەم بارەیەوە عەزیز سەعید مەلا، بەرێوەبەری پەرەردەی سۆران بۆزاری كرمانجی گووتی" ژمارەی ئەو مامۆستا گرێبەستانەی لە سنوری پەروەردەی سۆران بوونەتە هەمیشەیی 374 مامۆستان، بەمەش ئەو مامۆستایانە سوود مەند دەبن وەك مامۆستایانی هەمیشەیی لەبەرزبوونەوەی مووچەو دەرماڵەكان.
لەپەروەردەی مێرگەسۆریش ژمارەی ئەو مامۆستایانەی بوونەتەكە گرێبەست بوونەو بوونەتە هەمیشەیی نزیكە لەو ژمارەییەی پەروەردەی سۆران ، پەروەردەی مێرگەسۆر ٣05 مامۆستا گرێبەست بوونەو بەهۆی ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە بوونەتە مامۆستای هەمیشەیی.
چۆمانیش لە رووی ژمارەوە لەپلەی سێیەمدایە لەدوای پەروەردەكانی سۆران وچۆمان دێت دەربارەی ئەو مامۆستاگرێبەستانەی بوونەتە هەمیشەیی لەوێش 157 مامۆستا بوونەتە هەمیشەیی.
لەم بارەیەوە چەتۆ ئەحمەد باس بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان بەزاری كرمانجی راگەیاند" لەسنوری پەروەردەی چۆمان 157 مامۆستامان بوونەتە هەمیشەیی، بەمەش ئەو مامۆستایانە باشتر دەتووانن خزمەتی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن بكەن لە سنوورەكەمان.
لە پەروەردەی رواندزیش، 105 مامۆستای گرێبەست بوون بە مامۆستای هەمیشەیی ، بەمەش ئەو پەروەردەیە لەچاو پەروەردەكانی تر كەمترین رێژەیی مامۆستای گرێبەستی هەبووە.
توانا شێخ یونس، بەرپرسی بەشی خۆیەتی لە پەروەردەی رواندز، بەزاری كرمانجی راگەیاند" لەسنووری پەروەردەی رواندز 105 ، مامۆستا بوونە هەمیشەیی دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە فەرمانی بە هەمیشەیی بوونی ئەو مامۆستایانەی راگەیاند، ئێمەش وەك پەروەردەی رواندز 105 مامۆستامان بوونە هەمیشەیی، بەرپرسی بەشی خۆیەتی پەروەرردەی رواندز باسی لە چۆنیەتی راپەڕاندنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست كردوو روونیكردەوە" پێویستە مامۆستایانی گرێبەست بۆتەواوكردنی مامەڵەی بەهەمیشەیی بوونیان، چەند كارێكیان پێویستە كە بیكەن لەوانەش، هەبوونی بڕوانامەی رەسەن، پەنجەمۆر، پشكنینی تەندروستی، پشتگیری ئاسایشی قەزاو لێكۆڵینەوەی پۆلیسی قەزا.
كاتێك مامۆستای گرێبەست ئەم كارانەی تەواوكردن دەتوانێت سەردانی دیوانی پەروەردەبكات بۆ تەواو كاركردنی كارەكانی وەك مامۆستاێكی هەمیشەیی، لەدەڤەری سۆران بەهەرچوار پەروەردەكانی ، سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، 941 مامۆستای گرێبەست بوونە هەمیشەیی.
لەتەوای كوردستان ٥٥٠٠ مامۆستای گرێبەست بوونە هەمیشەیی دوای ساڵانێك لەچاوەڕوانی و داواكاری بۆئەوەی بكرێنە مامۆستای هەمیشەیی ، مامۆستایانی گرێبەست مووچەیەكی دیاریكراویان پێدەدرا كەمتر لەمامۆستایانی هەمیشەیی، لەزۆرێك لەماف و ئیمتیازاتەكانیش بێبەشبوون، دوای بە هەمیشەیی بوونیان لەو ماف و ئیمتازاتانە سوودمەنددەبن كەمامۆستایانی هەمیشەیی دەیانگرێتەوە .

زۆرترین بینراو