سۆران شەوانە لە توانای دا هەیە دوو هەزار و پێنج سەد گەشتیار لە خۆ بگرێت

سۆران شەوانە لە توانای دا هەیە دوو هەزار و پێنج سەد گەشتیار لە خۆ بگرێت

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران رایگەیاند، سۆران شەوانە لە توانای دا هەیە دوو هەزار و پێنج سەد گەشتیار لە خۆ بگرێت، بەم نزیكانە چەند پرۆژەیەكی دیكەی گەشتیاری دروست دەكرێن و دەكەونە خزمەتی گەشتیاران.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:" لە سەنتەری شاری سۆران چوار ئۆتێل و لە رواندز دوو گوندی گەشتیاری، لەگەڵ چەند مۆتێلێك لە سۆران و دەوروبەری هەن، بە گشتی سۆران شەوانە لە توانای دا هەیە دوو هەزار و پێنج سەد گەشتیار لە خۆ بگرێت، بەردەوام لەگەڵ وەبەرهێنەران و شارەوانی لەسەر خەتین، بەم نزیكانە چەند پرۆژەیەكی دیكەی گەشتیاری دروست دەكرێن و دەكەونە كار لە رێگەی وەبەرهێنان و مساتحە، بەردەوام لە هەوڵداینە ژمارەی هۆتێل و چێشتخانە و كافتریا و شوێنە گەشتیارییەكان بۆ گەشتیاران زیاد بكەین.

زۆرترین بینراو