سیدەکان.. کچێکی 15 ساڵان گیانی لە دەستدا

سیدەکان.. کچێکی 15 ساڵان گیانی لە دەستدا

موڕشید برادۆستی - سیدەکان: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی 15 ساڵان بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانە دەکات دوای دەرهێنانی ددانی باری تەندرووستی ناجێگر دەبێت و گیان لە دەست دەدات .

مقدەم شەماڵ دێواری گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" كاتژمێر 3:30 خوولەکی دووا نیوەڕۆ گادار كراینەوە لەخۆشخانەی سیدەکان كەكچێك بەناوی ( س . ع . ح ) دووای ئەوەی بەمەبەستی ددان كێشان رووی لە نەخۆشخانە کردووە و ددانی دەرهێناوە دووای گەراوەنەوە بۆ ماڵەوە راستەوخۆ باری تەندروستی تێك دەچێت و هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە لەرێگا گیانی لەدەست داوە .

زیاتر گووتی" کچەکە خەلكی ناحیەی سیدەكانە و لەدایک بووی ساڵی 2004, لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە لێكۆڵێنەوە دەستی پێ كردوە .

زۆرترین بینراو