سیمۆنی هاڵاندی دەوێ

سیمۆنی هاڵاندی دەوێ

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەكان ئاشكرایان كردووە كە یەكێك لە راهێنەرە گەورەكانی شاری مەدرید, چاوی بڕیوەتە تواناكانی ئیرلینگ هاڵاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی رێد بۆڵ ساڵزبۆرگی نەمساوی, سیمۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.
ئەم یاریزانە تەمەن 19 ساڵە لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو توانیویەتی لە كۆی 18 یاری ئەنجامی داوە 26 گۆڵ تۆماربكات، كە حەوت گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركردووە.
پێگەی گۆڵ,ی جیهانی بە پشت بەستن بە رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایكردوە كە دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە هاڵاندی نەرویجی بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازنەوە. هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، سیمیۆنی دەیەوێ بەرپرسانی یانەكەی پەلە بكەن لەو كارەو دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكە بگوازنەوە، لە بەرامبەریشدا یانەی رێد بۆڵ ساڵزبۆرگی نەمساوی بەهای 100 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئەو یاریزانە داناوە, یانەكە ئامادە نیە بە كەمتر لەو بڕە دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە نەرویجیە ببێت، كە گرێبەستەكەی لە هاوینی 2023 كۆتایی پێ دێت.

زۆرترین بینراو