سیوف سەیف : ڕۆژانە چەندین ئافرەتی دهۆك فێری شوفێری دەكەم 

سیوف سەیف : ڕۆژانە چەندین ئافرەتی دهۆك فێری شوفێری دەكەم 

موڕشید برادۆستی - زاری كرمانجی : ئافرەتێك لە شاری دهۆك نوسینگەیەكی فێربوونی كاری شوفێری داناوە و ڕۆژانە چەندین ئافرەت فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەكات . 

سیوف سەیف ئافرەتێكی دانیشتووی پارێزگای دهۆكە و كچە رۆژنامەوان و چاڵاكوانی دیاری پارێزگاكەیە, جیا لە كاری ڕاگەیاندن, هەڵساوە بە دانانی نوسینگەی فێركردنی شوفێری تایبەت بە ئافرەتان .

سیوف سەیف ڕاهێنەری فێربوونی شوفێری بە زاری كرمانجی گووت" رۆژانە بە ئۆتۆمبێلی جۆرا و جۆری نوسینگەكەمان  كە سەرجەم مەرجەكانی هاتووچۆیان تێدایە و مۆدیل بەرزن,  لە شوێنی گونجاو ڕاهێنان بەو ئافرەتان دەكەین كە دەیانەوێ لە سنووری دهۆك ببنە شوفێر, لە ماوەیەكی دیاری كراودا بە شێوەیەكی باش فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیان دەكەین.

زیاتر گووتی" لە بەیانییەوە لە  تا ئێوارەیەكی درەنگ, لە نوسینگەی سەهند لە دهۆك هەموو رۆژ ئافرەتان فێری شوفێری دەكەین,  لە ماوەی تەنها 10 ڕۆژ دەتوانین فێری شوفێریان بكەین بە شێوەیەكی زۆر باش . 

سیوف كە  ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستیداوە  بەو كارە و دڵێ"  زۆر ئاسودەم, هەستێكی گەلەك خۆشە لەسەر دەستی من ژمارەیەكی زۆر ئافرەت فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەبن و لە داهاتوودا وەك شوفێر دیاردەكەون .

دووپاتی كردەوە" ئافرەت هەرچەندە ناسكە, بەڵام لەكاتی فێربوونیدا زۆر بە تەركیزە و هەوڵدەدات بەباشی فێری شوفێری بن و ئەوەی گرنگە ئافرەت كاتێك دەبێتە شوفێر لە پیاوان زیاتر یاسا و ڕێتمایەكان جێبەجێ دەكەن و كەمتریش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن, زۆر بە جورئەتن لەكاتێكدا ئەركیی ماڵەوەشیان هەیە و لە پیاوان ئەركیان قورستریشە .

 
سیوف ئاشكرای دەكات" فێركردنی شوفێری و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ئێمە كارێكی ئاسان نییە, چونكە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل حاڵەت و ڕوداوی نەخوازراوی زۆری تێدایە, دەبێ ئەم كارە زۆر بە شێوازێكی ڕێكوپێك بكرێت چونكە خەلكێكی زۆر لە ژێر دەستمان فێری شوفێری دەكرێن . 

سیوف سەیف هەرچەندە كاری سەربەستی خۆی هەیە دەڵێ" هەر كارێك بۆمن گونجاو بێت دەیكەم, ئافرەتی كوردیش لە كۆنەوە تا ئێستە دیارە چەند بە ئازای هەموو كارێكی قورس و سوكی كردوە بۆ ڕای كردن و بەڕێوەچوونی گوزەری ژیانی, بۆیە داوا لە ئافرەتان دەكەم پشت بەخۆیان ببەستن هەوڵ بدەن وەك پیاوان كار بكەن".

زۆرترین بینراو