سێو بە توێكڵەوە بخۆ

سێو بە توێكڵەوە بخۆ

لە رووی زانستی خۆراكناسییەوە، ئەو كەسانەی بەر لە خواردنی سێو، توێكڵەكەی جیا دەكەنەوە و نایخۆن، بڕێكی بەرچاوی پێكهاتە بەسوودەكانی ئەم میوەیەیان بەهەدەر دەدەن، سێو بە میوەیەكی زۆر بەسوود ناسراوە، بەڵام رێژەیەكی بەرز لەم سوودانەی لە توێكڵەكەیدا كۆبۆتەوە.
توێكڵی سێو بڕێكی باش ریشاڵ (فایبەر) لەخۆدەگرێت كە بۆ رێكخستنی كردارەكانی هەرسكردن لە ریخۆڵە ئەستوورەدا پێویستە.
هەروەها توێكڵەكەی بڕێكی بەرچاو لەهەردوو قیتامین A و C تێدایە كە بۆ تەندروستی گشتی جەستە گرنگن.
جگە لەمەش، سێو ماددەی (كوێرسیتین) لەخۆدەگرێت كە بەپێی ژمارەیەك لێكۆڵینەوە ئەم ماددەیە بەسوودە بۆ تەندروستی سییەكان، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی (ئەلزهایمەر) كەم دەكاتەوە.
لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە كە توێكڵی سێو ماددەی (ترایتێرپینۆید)ی تێدایە كە توانای وەستانی گەشەكردن و لەناوبردرنی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە
چی میوەیەك نابێت تۆوەكەی‌ بخورێت؟
خواردنی هەندێ میوە بە تۆوەكانیانەوە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت ئاگاداربین ئەو میوانە بناسین كە نابێت ناوك و تۆوەكانیان بخۆین لەوانەش: سێو: تۆوی سێو چەند پێكهاتەیەكی كیمیاوی تێدایە كەدوای هەرسكردنی لەلەشدا ماددەی سیانیدی ژەهراوی دەردەدەن بۆ ناولەش، بۆیە زیادەخۆری لە تۆوی سێو بە سەركێشییەكی ترسناك دادەنرێت و دەتوانرێت خۆمانی لێ بپارێزین.
گێلاس: تۆوی ئەم میوەیە ماددەی سیانیدی هایدرۆجینی تێدایە كەدەبێتەهۆی سەرئێشە و ڕشانەوە و خەمۆكی و هەناسەسواری و بەرزبونەوەی تێكڕای فشاری خوێن و لێدانی دڵ و تەشەنوجاتی ماسولكەكان و لەحاڵەتێكدا ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ تۆوەكان بجویت یان بە ددانت بیهاڕیت ئەوا تووشی ئەو نیشانانەی سەرەوە دەبیت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو