سەربازە وونەكەی تەندروستی هەمیشە لە سەنگەر دایە

سەربازە وونەكەی تەندروستی هەمیشە لە سەنگەر دایە

جەواد مهدی حاجی ناسراو بە (سە ربازی وون ) لە دەڤەری سۆران ساڵی 1989 لە شاری هەولێر لە دایك بووە، لە شاری سۆران دەست بە خوێندن كردووە و پەیمانگەی تەكنیكی لە هەولێر تەواو كردووە، بەشی یاریدەدەری پزیشكی تەواو كردووە, ساڵی 2012 دامەزراوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر.
د. شەهلا رەشید
جەواد لە پاڵ ئەم هەموو كارانەدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك سەربازێكی وون كاری كردووە، ئەو بۆ زاری كرمانجی باسی لە دەستپێكی كارەكانی كرد و گووتی" دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهان دا و بێبەش نەبوونی كوردستان لەم ڤایرۆسە و تووشبوونی، من لە سەرەتایی دەرچوونی بڕیاری كەرەنتینە كردن بۆ ئەو كەسانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ بە بەرنامەو پلانێكی تۆكمە و زانستی رووبەڕووی ئەم ڤایرۆسە بوومەوە، هەرچەندە مەترسیدار بوو بەڵام من وەك كارمەندێكی تەندروستی پیشەی پشكنینی كۆرۆنام هەڵبژارد چونكە كەس نەبوو لەم دەڤەرە ئەم كارە بكات، گیانی هاووڵاتییانمان لا گرینگتر بوو، هەر بۆیەش بە خۆشەویستییەوە دەستم بە كارەكەم كرد و تێیدا سەركەوتوو بووم، رووبەڕووی ئەم دوژمنە وەستاوم و رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەگرم بە وەرگرتنی سامپڵ لە تەواوی بازگە، نەخۆشخانە، تاقیگەكان، گەڕەك و گوندەكان و هەموو دەڤەری سۆران بە هەرچوار قەزاوە هەمیشە لە ئەركداین و بەدوای تووشبووان دەگەڕێین و دەیان پارێزین خۆمان كردووە بە قەڵغان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و خەڵكی خۆمان و پابەند بوونمان بەو رێكارانەی بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە گیراونەتەوەبەر بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان ".
سەبارەت بە رێژەی پشكنینەكان بە زاری كرمانجی گووت" دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ د. كاروان جەمال بەرێوەبەری تەندروستی سۆران وەك سەرپەرشتییاری وەرگرتنی سامپڵ لە دەڤەری سۆران بە قەزاكانەوە دەستنیشان كرام و توانیومانە ٢٦٥٨ پشكنین ئەنجام بدەین لە گشت شوێنە گشتییەكان، ماركێت، نانەواخانەكان و بەنزینخانەكان، هەمیشە هەستم بە مەترسی كردووە و ژیانم لە مەترسیدا بووە لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیم بۆ خێزانەكەم و دۆست و هاوڕێیانم درووست كردووە، چونكە هەمیشە لە سەنگەرەكانی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەم و زۆرترین بەركەوتنم لەگەڵ تووشبووان هەیە دەبێت لە كۆرۆنا بترسێین چونكە ترس دەبێتە هۆكارێك بۆ بەرگریكردن و مانەوەمان لە ژیاندا هۆكارێكی گرنگە بۆ بەردەوامبوونی ژیان، ئێستا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە ناكرێت نەترسێین بەڵكۆ پێویستە ترسمان هەبێت لەدەستدانی گیانی ئازیزان و خۆمان، بەو هۆیەوەش خۆمان بپارێزین و رێنماییەكان جێبەجێ بكەین بەجۆرێك ترسەكەمان نەبێتە هۆكارێك بۆ تۆقین و تووشی فۆبیامان بكات بەم شێوەیە زیاتر خۆمان نزیك دەكەینەوە بە تووشبوون بە كۆرۆنا و ئەگەری تووشبوونمان زیاتر دەبێت".
سەبارەت بە وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكان جەواد مهدی بە زاری كرمانجی گووت" دوای وەرگرتنی سامپڵ لە نەخۆش و گومان لێكراوان و ئەوانەی لە كەرەنتینەدابوون سەرجەم پشكنینەكانمان لە هەولێر دەكرد، بەڵام دوای كردنەوەی سەنتەری كۆرۆنا لە سۆران پشكنینەكان لەوێ ئەنجام دەدەین و لەوێش وەردەگرینەوە بەڵام پشكنینی كۆتایی و دەركەوتنی ئەنجامەكەی هەر لە هەولێر دەردەچێت، نزیكەی ٤٠ حاڵەت لە سنووری شاری سۆران تۆماركراون لە ٢٦ی گۆڵان و خەلیفان، بەردەوام دەبم بە شانازییەوە لە خزمەت خەڵكی خۆمدا دەبم چونكە ناكرێت لە نیوەی رێگادا لەم بەرپرسیارییەتە رابكەم و واز بهێنم، تا ئێستا لە رووی ماددیەوە هیچ پاداشت نەكراوم بەڵام خۆشەویستی خەڵك وەك سەروەتێكی گەورەیە بۆمن چەندین جار لە لایەن قائیمقامەكانەوە دەستخۆشیم لێكراوە و داوام لێكراوە ئاگاداری خۆم بم لەگەڵ ئەم دۆژمنە نادیارە لەلایەن چەندین هاوڕێ و دۆستەوە لە پەرلەمان و فراكسیۆنە جیاوازەكان، راگەیاندكار، رۆژنامەنووس و چالاكوان لە سەرجەم كوردستان ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت كە ئەوان ئاگادارن لە كارەكانم و دڵنیاتان دەكەمەوە بەردەوام دەبم لە كار و چالاكییەكانم بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، داوا لە خەڵك دەكەم مەرگی ئازیزان و خزم و كەس و كار و دۆستیان بپارێزن و پابەندی رێنماییەكان بن چونكە ئێستا دۆخەكە خراپترە پێشتر تووشبوان دیار بوون بەڵام ئێستا هۆكاری تووشبوونی زۆربەیان دیار نییە و نازانرێت سەرچاوەكە كوێیە و بەركەوتن زیاتر بووە ئەمەش وایكردووە زیاتر بڵاوببێتەوە

 

زۆرترین بینراو